بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" رۆژی سێ شەممە لەژمارەی تایبەتی خۆی لەمەڕ هێرش بۆسەر باکوری سوریا نووسی: هێرش بۆسەر ئەو وڵاتە دەبێ کۆتایی پێ بێ، ڕێککەوتنی ئادانا بکرێ بە بنەماو پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی مافگەلی نێودەوڵەتیی مرۆیانە لەبەرچاو بگیردرێ.
تورکیاو سوریا لەساڵی١٩٩٨دا بە چوونەسەری ئاستی چالاکیی سیاسی، سەربازی و ڕێکخرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا"پەکەکە" لەباکوری سوریا، "ڕێککەوتننامەی ئادانا"یان بۆ هاوکاری لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، ئیمزا کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر هەموو نیگەرانییەکان لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئادانا، وتی: دەبێ جیاوازی دانرێ لەنێوان کەسانی سیڤیل و شەڕکەردا.
دەسدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا لەرۆژی چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبرەوەو بەبیانووی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم" و "پاکتاوکرانی سنوری سوریاو تورکیا" لە ئامادەبوونی کوردەکان کە ئانکارا بەترۆریستیان دەزانێ، دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.
هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بۆ وێنە ڕەققەو حەسەکە لەئاستی ناوچەو جیهاندا شەرمەزار کراوە.
.........
340